عێراق: مامەڵەکردن بە دینار خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە هەر مامەڵەیەک بە دینار دەکرێت و بەکارهێنانی دراوی بیانی قەدەغەیە.
لە ڕاگەێندراوێکی بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە کە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و توانای دارایی بانکەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بۆ کڕیارەکانیان، بانکی ناوەندی ئەو لایەنانەی دیاری کردووە بۆ وەرگرتنی حەواڵە دەرەکییەکانیان بە شێوەی کاش دەیانگرێتەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ننێردە دیپلۆماسییەکان و ڕێکخراوەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کار دەکەن، ڕێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان کە لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران تۆمار کراون، ڕێگایان پێدراوە کە بە دۆلار مامەڵە بکەن.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە کە بانکەکان ڕێگایان پێدەدرێت ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی کاش بیگەێننە کڕیارەکانیان، ئەو سەرچاوە داهاتەی کە لە بەردەستی بانکەکەدایە و بە پێی ڕێکەوتنی نێوان بانک و کڕیار دەکرێت بەڵام بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بیگۆڕنەوە بە دراوی دینار جگە بە ڕەزامەندی کڕیار نەبێت.