تورکیا: 33 سیخوڕی ئیسرائیلی دەستگیر کران
(0) /
لە تورکیا 33 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر کران.
لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەنکەرە و تەل ئەبیب بە هۆی شەڕەی غەززەوە بەردەوامە، لە تورکیا 33 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەستگیر کران.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەوڵ دەدەن 13 کەسی دیکە کە لە سەر ئەم دۆسیەیە داواکراون دەستگیر بکەن.
دەستگیرییەکان لە 8 پارێزگای تورکیا بووە و لە سەر داوای نووسینگەی دژە تیرۆری داواکاری گشتی ئیستەنبووڵەوە کراوە.
تێبينيێك بنێرە: