مەسرور بارزانی پەیامێکی لە سەر کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کرمان مەسرور بارزانی


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمانی ئێرانی کرد.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کە سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم و زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.