عێراق بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان هاوکاری وڵاتانی دراوسێ دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق تەحسین خەفاجی


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە کە هاوکاری ئەم وڵاتە لە گەڵ دراوسێکان لە ساڵی ڕابردوو بووەتە هۆی دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەی تیرۆریستان بۆ ناوخۆی وڵات.
تەحسین خەفاجی بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وتی کە گرنگترین کێشەی بەردەم هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، بەردەوامبوونی گوشاری سەر گرووپە تیرۆریستییەکان، پاشماوەکانی ئەوان و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانە.
ناوبراو وتی: تاوانەکانی وەک مادە هۆشبەرەکان و ئەو تاوانانەش کە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە، کێشەی دیکەی بەردەم هێزە ئەمنییەکانن.
خەفاجی ڕایگەیاند کە هاوکاری عێراق و وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی 2023 بووە هۆی گەڕاندنەوەی تیرۆریستان لە دەرەوە بۆ ناوخۆی وڵات.
ڕاشیگەیاند کە هاوکارییە ئەمنییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لەمساڵیش بەردەوام دەبێت.