یەکێتی سیاسەتی خۆیی لە کەرکوک بەرامبەر بە پارتی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ڕزگار حاجی حەمە کەرکوک


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە بۆ پێکهێنانی حکومەگتی خۆجێیی کەرکوک پێشوەختە لە گەڵ پارتی و لایەنە کوردییەکان کۆبوونەوە دەکرێت.
ڕزگار حاجی حەمە ڕایگەیاند کە یەکێتی پێش هەر دانوستانێک لە گەڵ پێکهاتە و لایەنەکانی دیکە، لە گەل پارتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پلان و بەرنامەکانی دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەرپرسیاریەتی کەرکوک و سنوری سەرجەم ناوچە کێشە لە سەرەکان لە ئەستۆی هەموو هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکانە و لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی هەموویان دەکرێت و پارتی یەکەم لایەن دەبێت.