ئیسرائیل: قۆناغی نوێی شەڕی غەززە دەستیپێکردووە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل دانیێل هاگاری غەززە


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب پاش چەندین هەفتە گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کەمکردنەوەی زیانە مرۆییەکانی شەڕی غەززە، قۆناغی نوێی شەڕی دەستپێکردووە.
دانیێل هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند کە ئەم قۆناغەی شەڕی غەززە، کەمکردنەوەی زیانە مرۆییەکان و هێرشە ئاسمانییەکان لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێزەکانی لە غەززە کەم دەکاتەوە.