ئەمریکا: لە عێراق ناچینە دەرەوە
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بەرنامەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە.
پاتیرک ڕایدر ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە و بەرنامەی کشانەوەیان لە ئارادا نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەڕەشەکانی داعش هێشتا لە سەر عێراق و ناوچەکە ماوە و هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نییە و ئێمە سەرنجمان لە سەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت و پەرلەمانی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان کردووە.
تێبينيێك بنێرە: