سەرۆکی هەرێم لە گەڵ شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبووە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە عێراق و سوریا کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ژنڕاڵ جۆوڵ ڤاوڵ، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و لەناوبردنی یەکجارەیی داعش، یارمەتیدانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بە مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژی سەربازی، هەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سوریا و لە ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت شەڕی غەززە و کاریگەرییەکانی لە سەر ناوچەکە وتووێژی لە سەر کرا.
تێبينيێك بنێرە: