بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە عێراق بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / بەغدا حەشدی شەعبی ئەمریکا محەممەد شیاع سودانی عێراق


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە و ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە تایبەت هێرشەکەی سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا بکەن.
کۆبوونەوە هاوبەشەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیارە سبەی چوارشەممە 10 ی کانوونی دووەمی 2024 بەڕێوە بچێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا سودانی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دوایین گۆڕانکارییەکان بە تایبەت هەنگاوەکانی لێژنەی سەربازی و دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا ئاگادار بکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە گوشارەکانی سودانی بۆ سەر گرووپە چەکدارە عێراقییەکان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە هێرشی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لە کاتی کوژرانی ئەبو تەقوا سەعیدی لە فەرماندەکانی بزوتنەوەی نۆجەبا ڕاگیراوە.