کوژرانی 9 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

(0) / / كوردستان / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەرێمی کوردستان تورکیا


Jan 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی 9 سەربازی ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەمڕۆ شەممە 13 ی کانوونی دووەمی 2024 ی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە 9 سەربازی تورک لە هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کوژراون.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش ڕایگەیاندووە کە بڕیارە بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوە بچێت.