هەواڵێکی سەربازی لە عێراق بە درۆ دەخرێتەوە

(0) / / ئاسیا / تەحسین خەفاجی عێراق ئەمریکا سوریا


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە کە هێزی زیاتری بیانی بە تایبەت هێزی ئەمریکی ڕەوانەی ئەم وڵاتە بکرێت.
تەحسین خەفاجی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن 1500 کەس لە هێزەکانی ئەمریکا ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکرێن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هیچ هێزێکی بیانی ناگاتە عێراق و ئەو هەواڵانە درۆ و ساختەیە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی بیانی نییە و ئەوانەش ماونەتەوە ئەرکیان مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراقە.