ساڵی 2023 چەند بوومەلەرزە لە عێراق ڕوویداوە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق بوومەلەرزە


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەوانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2023 بە گشتی 142 بوومەلەرزە لەم وڵاتە ڕوویداوە کە پلەکەیان لە یەک تا پێنج پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەوانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2023 و لە زاخۆوە تا بەسرە 142 بوومەلەرزە ڕوویداوە بە پلەی یەک تا پێنج ڕێختەر و بە قووڵایی 2 تا 34 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە زۆرترین بوومەلەرزە لە سلێمانی بووە و ژمارەکەشی 31 بوومەلەرزە بووە، دیالە بە 23 بوومەلەرزە، نەینەوا 20 بوومەلەرزە، میسان 14 بوومەلەرزە، کەرکوک 13 بوومەلەرزە، دهۆک 12 بوومەلەرزە، هەولێر 11 بوومەلەرزە، واست 9 بوومەلەرزە، بەسرە 4 بوومەلەرزە، سەڵاحەدین 2 بوومەلەرزە، هەروەها پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار و دیوانیە لە هەر یەکیان یەک بوومەلەرزە ڕووی داوە.