کەجەکە: هێرشەکەی سەر پەکەکە بە گڵۆپی سەوزی مەسرور بارزانی بووە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Apr 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایگەیاندووە کە تورکیا لە سەر هێرشەکەی ئەمجارەی بۆ سەر پەکەکە پەیوەندیی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و ئەویش وەڵامی ئەرێنی بووە.

کەجەکە لە ڕاگەێندراوێکی ڕۆژی یەک شەممەی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا شەوی 23 لە سەر 24 ی نیسان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادایە، دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان کردووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە پێش هێرشەکە بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی هەبووە.

کەجەکە ڕایگەیاندووە کە تورکیا پەیوەندیشی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و ئەویش وەڵامی ئەرێنی بووە./.