یەکێتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر بەردەوامی بایکۆت ڕاگەیاند
(0) /
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند کە بەردەوامی بایکۆت تەنیا لە سنوری سلێمانی جگە لەوەئ خوێندکارانی سنورەکەی زەرەرمەند کردووە، هیچ ئەنجامێکی دیکەی لێ بەدینەهاتووە.
لە ڕاگەێندراوێکی کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا داوا لە مامۆستایان کراوە کۆتایی بە بایکۆت بێنن و بە شێوازێکی دیکە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خۆیان بکەن.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە دەکرێت لە داهاتوودا مووچە قەرەبوو بکرێیەوە بەڵام لە دەستدانی ساڵێک لە پرۆسەی خوێندن بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە و دەبێتە بەشێک لە مێژوویەکی نەخوازراو.
تێبينيێك بنێرە: