سودانی لە سەر پەکەکە چۆن وەڵامی سەرۆکی میتی داوەتەوە؟

(0) / / ئاسیا / بەغدا تورکیا ئیبراهیم کاڵن عێراق سودانی


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
بەشێک لە میدیاکان بە بێ پشت بەستن بە سەرچاوەی ئاگادار، ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی پەکەکە هەڵکردووە.
ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووە.
دەوترێت ناوبراو نەخشەی بوونی هێزەکانی پەکەکەی لە سلێمانی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەغدا کردووە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە داوایکردووە حکومەتی عێراق پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
بە پێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکی میتی ڕاگەیاندووە کە ئەو پرسە لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە.