پێشمەرگە ناڕازییەکەی بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

(0) / / كوردستان / پێشمەرگە


Apr 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەو پێشمەرگە ناڕازییەی بە دوو منداڵەوە لە سەر شەقام داوای هاوکاریی دەکرد بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستیدا هاتووە کە لە سەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی وەزارەتی تەندرووستی ئەو پێشمەرگەی بە سەرکردووەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی ڕایگەیاندووە کە ئەو پێشمەرگەیە بە مەبەستی پشکنین و بەدواداچوونی باری تەندرووستی منداڵەکان و دابینکردنی چارەسەر و پێداویستی پزیشکی و هەر ڕێگایەکی دیکە براوەتە نەخۆشخانە./.