سودانی فەرمانێکی بۆ دامەزراندن دەرکردووە
(0) /
بەرپرسێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە وردبینی لە دامەزراندنی 30 هەزار کەس لە دەرچووە یەکەمەکان و خاوەن بڕوا باڵاکان بەردەوامە و لە سێ مانگی داهاتوودا ناو و شوێنی وەزیفیان ڕادەگەێندرێت.
بە بڕیاری محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق 70 هەزار کەس دادەمەرزێن و لە ساڵی ڕابردووەوە 40 هەزار کەس لە سەر بودجەی یاسای دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دامەزران و بە هۆی نەبوونی بودجەوە 30 هەزار کەسیان کە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانن لە گەڵ خاوەن بڕوانامە باڵاکان لەمساڵدا دادەمەرزێن و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و بۆ ئەوەش لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لیستی ناوەکانی بۆ بەغدا نێردراوە.
عەلی ڕەزووقی ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیران ڕێنمایی داوە ئەو 30 هەزار کەسە ماونەتەوە دابمەرزێن.
تێبينيێك بنێرە: