ناوەڕۆکی پەیامە گرنگەکەی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراق ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا عێراق فۆئاد حوسێن


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەمریکا بە نیازە گەڕێکی نوێی دانوستان لە گەڵ حکومەتی عێراق بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی هێزەکانی لەم وڵاتە دەست پێبکات.
پاش ئەوەی کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی گرنگی وڵاتەکەیی ڕادەست کردووە، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا و عێراق گەڕێکی نوێی دانوستان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ئەرک و ڕاسپاردەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چۆنیەتی دیاریکردنی ئەرکی نوێی ئەو هێزانە دەست پێدەکەن.
سێ سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا پێش مەرجەکانی خۆیی سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی هێرشی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان بە لاوە ناوە.
ئەمریکا ئامادەیی خۆیی بۆ دانوستان لە گەڵ حکومەتی عێراق دەربڕیوە.
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا و عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی ئەو وڵاتە کۆببنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانەکان چەندین مانگ درێژەی هەبێت بەڵام ئەنجامەکەی دیار نییە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەنگە ڕوو نەدات.