عێراق: خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دیاری دەکرێت
(0) /
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه به‌پێی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دیاریده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی باڵای نێوان هه‌ردو وڵات ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن و خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دیاریده‌كرێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی توانا و كارامه‌یی هێزه عێراقییه‌كان، حكومه‌تی عێراق به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهاتنی خوله‌كانی دانوستانی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردوولا كه له مانگی ئابی 2023ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، راده‌گه‌یه‌نێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "دانوستانه‌كانی واشنتۆن و به‌غدا بوونه‌هۆی پێویستی ده‌ستپێكردنی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر ئاستی گروپه‌كانی كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و مه‌ترسییه‌كانی و پێداویستییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو و ڕون كه ماوه‌ی بونی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق دیاری بكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ورده ورده‌ی ڕاوێژكاره‌كانیان له‌سه‌ر خاكی عێراق، كۆتاییهێنان به ئه‌ركی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی دژی داعش، هه‌نگاونان به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه گشتگیره‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ڕوی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری، ئه‌منی، سه‌ربازیه‌وه كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ دیدگای حكومه‌تی عێراق، به‌تایبه‌تی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "رێككه‌وتنی ستراتیژی هه‌ردو وڵات په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ڕێكده‌خات و گوزارشت له خواستی هاوبه‌شی هاوكاری نێوان هه‌ردوولا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌دیبهێنێت و به‌شداربێت له به‌هێزكردنی ڕۆڵی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێگه‌ی مێژویی خۆیدا بگونجێت و باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌كانی گه‌لی عێراق دروستبكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكی و عێراقی پشتیوانی خۆیان بۆ كاره‌كانی لیژنه‌كه و ئاسانكاری بۆ ئه‌ركه‌كانی و خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر شتێك كه ئاسته‌نگ یان كاره‌كانی دوابخات ده‌ربڕیوه" و پێیانوایه كه "پاراستنی ڕه‌وتی كاره‌كانی لیژنه‌كه و سه‌ركه‌وتنی له به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیشتمانییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوكار ده‌بێت له پارێزگاریكردن له سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ك داوا له حكومه‌ت ده‌كات كاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه رانه‌گیرێن و خاو نه‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی عێراق تێكنه‌چێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه كه‌سییه‌كان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راشیگه‌یاندووه كه "عێراق پابه‌ندبونی خۆی به پاراستنی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نوێ ده‌كاته‌وه له ماوه‌ی دانوستانه‌كاندا له هه‌موو به‌شه‌كانی وڵات، بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندن، هه‌روه‌ها حكومه‌ت پێشوازی خۆی له‌م ڕێككه‌وتنه دوپاتده‌كاته‌وه و به به‌شێك له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كانی ده‌زانێت كه پێیانه‌وه پابه‌ندبووه".
تێبينيێك بنێرە: