بنکەی عەین ئەسەد سەر لە نوێ کرایەوە ئامانج

(0) / / ئاسیا / عێراق ئیسرائیل غەززە عەین ئەسەد


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
گرووپی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق هەواڵی کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکای لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاندووە.
لە بەیاننامەیەکی گرووپی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراقدا هاتووە کە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و وەک وەڵامێک بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە، بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار ڕۆژی شەممە کراوەتە ئامانج.
ئەو هێرشەش بە درۆن کراوە و گرووپی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاندووە کە درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا دەدات.