ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی عێراق دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا دۆخی ناوچەکە بە تایبەت غەززەیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە هەماهەنگی بەغدا لە گەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پرسە جیاجیاکان، پەیوەندییەکانی داهاتووی عێراق و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دۆخی ناوچەکە لە سایەی قەیرانی غەززە و پێویستی گەیاندنی بەپەلەی هاوکارییە مرۆییەکان، وتووێژ و بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کردووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا ستایشی ڕۆڵی عێراق و هەوڵەکانی ئەم وڵاتەی بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ناوچەکە و پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکانی کردووە.
تێبينيێك بنێرە: