مامۆستایانی ناڕازی: شۆڕشی سپی بەردەوام دەبێت
(0) /
سەرەڕای ئەوەی کە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە، مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریان داوە تا جێبەجێکردنی تەواوی داواکارییەکانیان لە بایکۆت و خۆپێشاندان بەردەوام بن.
مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ڕایانگەیاندووە کە مووچە بدەین و نەدەن، شۆڕشی سپی مامۆستایان بەردەوام دەبێت و درێژە بە بایکۆت دەدرێت تا جێبەجێکردنی تەواوی داواکارییەکانیش درێژە بە بایکۆت دەدرێت.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیش ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە 5 ی شوباتی 2024 ڕۆژێک لە پاش وەرگرتنی مووچە، لە ژێر ناوی " پێکەوە بەهێزترین " کاریگەرترین خۆپێشاندانی سەرتاسەری ڕێکدەخرێت.
تێبينيێك بنێرە: