بەریتانیا: ڕەنگە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە فەرمی بناسین

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا فەڵەستین لوبنان دەیڤید کامیرۆن


Feb 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە لەندەن ڕەنگە بە بێ چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی فەڵەستین – ئیسرائیل، وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە فەرمی بناسێت.
دەیڤید کامیرۆن لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان وتی کە لەندەن ڕەنگە لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی چەندین ساڵەی فەڵەستین و ئیسرائیل بکات، وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لە چوارچێوەی پرۆژەی دوو دەوڵەتی بە فەرمی بناسێت.
ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە کە تا حەماس لە کەرتی غەززەدا هەبێت ئەو بڕیارە لە لایەن لەندەنەوە بدرێت و ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئاسۆیەکی باشتر بۆ فەڵەستینییەکان دیاری بکرێت و ئەوان خاوەنی وڵاتی خۆیان بن.
دەیڤید کامیرۆن ڕایگەیاندووە کە بە فەرمی ناساندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بۆ ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکە بە پێویست دادەنرێت.