عێراق لە سەر هێرشەکانی ئەمریکا هاتە دەنگ

(0) / / ئاسیا / عێراق یەحیا ڕەسوڵ ئەمریکا


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێرشەکانی ئەمریکای بە پێشێلکردنی سەروەری و لاوازکردنی هەوڵەکانی حکومەتی ئەم وڵاتە و هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ناوچەکە ناو برد.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان لە کاتێکدا کراوە کە حکومەتی عێراق هەوڵی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی سەروەری و لاوازکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.
یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئەمریکا لێکەوتەی نەخوازراوی لە سەر ناوچەکە دەبێت.