بۆ ڕێکەوتنەکەی شەنگال جێبەجێ نەکرا؟

(0) / / ئاسیا / شەنگال


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی پەراوێزخستنی ئیرادەی دانیشتووان و پێکهاتەی شەنگالەوە هیچ کات ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لە سەر ئەم قەزایە جێبەجێ ناکرێت.

قوسەی عەباس شەبەکی نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی شەنگال نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و جێبەجێش ناکرێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دانیشتووانی شەنگال ئەو ڕێکەوتنەیان ڕەتکردووەتەوە.

ناوبراو وتی کە لەو ڕێکەوتنەدا ویست و خواستی دانیشتووانی ناوچەکە و ئێزدییەکان و شەبەک و تورکمان لە بەرچاو نەگیراوە لە کاتێکدا کە هەندێک حیزبی کوردی دەیانەوێت شوناسی خۆیان بە سەر ناوچەکەدا بسەپێنن./.