عێراق هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەترسی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری خۆی ناو دەبات

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا عێراق


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق بە توندی لە دژی هێرشەکانی ئەمریکا هاتە دەنگ و ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووەتە مەترسییەک لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە.
لە بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراقدا هاتووە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی دیاریکراوی ئەرک و ڕاسپاردەکانیدا هەڵسووکەوت ناکات و بووەتە مەترسی و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە عێراق نابێت شوێنی یەکلاییکردنەوەی ململانێ و ناکۆکی و کێشەکانی وڵاتانی دیکە بێت.
 ڕاشیگەیاندووە کە خاکی عێراق شوێنێکی گونجاو بۆ ناردنی پەیام و پیشاندانی هێزی دوو دوژمن نییە.