ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر باشترین پەیوەندی وڵاتەکەی لە گەڵ دراوسێکان کردەوە.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا وتی: عێراق دژی هەنگاوی تاکلایانەی هەر وڵاتێکە کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێزگرتنی بەرامبەر لە سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتان بێت.
ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق پابەندی بنەماکانی دراوسێبوون و باشترین پەیوەندییە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان و لە گەڵ ئەمەش سەبارەت بە دەسەڵات و سەروەری و ئاسایشی خۆی، دوودڵییەکی نییە.
سودانی وتی: عێراق لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەقامگیری و مسۆگەربوونی ئارامی لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلانی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: