سودانی بۆ تورکیا: عێراق شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان نییە
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وەزیری بەرگری تورکیای ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێ و ناکۆکی وڵاتانی دیکەی نییە.
محەممەد شیاع سودانی لە میانەی چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بەغدا وتی کە گرنگە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەهێز بکرێت و ئاسایش و سەقامگیری هەر دوو وڵاتیش دابین بکرێت.
ناوبراو وتی کە عێراق پابەندە بەو پرەنسیپە دەستوورییانەی کە ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنی زۆر باش بە تایبەت لە سنورەکانی عێراق و تورکیا گیراوەتەبەر.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە تورکیا نابێت ململانێکانی لە ناو خاکی عێراقدا یەکلایی بکاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: