کازمی خۆی بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کاندید ناکات

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە کە ناوبراو بەشداری لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەم وڵاتە بکات.

ئەو سەرچاوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق بەشداری ناکات و هیچ یەک لە ئەندامانی تیمەکەی یان کەسانی نزیک لەو ئەو، لە ژێر هیچ ناو و ناونیشانێک یان حیزبێک بەشداری ناکەن و پاڵپشتی لە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی دیکەش ناکەن.

ڕاشیگەیاندووە کە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان هەر لە سەرەتای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە لە لایەن کازمییەوە دراوە./.