ئەگەری حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی کۆریای باکور لە ئارادایە

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا ڕووسیا


Feb 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە کۆریای باکور بە هۆی سیاسەتەکانی ئەمریکا و کۆریای باشورەوە پەنا بباتە حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خۆی.
ئەلکساندر ماتسگورا باڵیۆزی ڕووسیا لە پیۆنگ یانگ ڕایگەیاندووە ئەوەی کە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکور دەکرێت یان نە، بەندە بە هەلومەرجی سیاسی و سەربازیی نیمچە دوورگەی کۆریاوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و کۆریای باشور بەردەوام بێت و فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکا لە گەشتەکانیان بە سەر ئاسمانی نیمچە دوورگەی کۆریا بەردەوام بن، ڕەنگە سەرکردایەتی کۆریای باکور بڕیاری تاقیکردنەوەیەکی نوێ بدات.
ماتسگورا وتی کە بەرپرسیاریەتی ئەم تاقیکردنەوە ئەتۆمییە بە تەواوی لە ئەستۆی واشنتن و تا ڕادەیەکی سیئۆل دەبێت.