ئەمریکا وادەی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داناوە

(0) / / كوردستان / ئەمریکا جەعفەر شێخ مستەفا هەرێمی کوردستان


Feb 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وادەیان داناوە.
جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند کە لە لایەم ئەمریکاوە یادداشتێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردراوە کە تێیدا ئاماژە بە وادەیەک کراوە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن و ململانێ سیاسییەکان تا ئێستا ڕێگر بووە لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند کە ئەمریکا و هاوپەیمانان نایانەوێت پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکاندا بەکار بهێندرێت.