ئەمریکا چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا بەدرۆدەخاتەوە
(0) /
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی باڵیۆزخانەکەی لە شاری بەغدا چۆڵ کردبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، پاراستنی ئاسایشی دیپلۆماتکاران و فەرمانبەرەکانی ئەو وڵاتەی بە بابەتێکی گرنگ ناو بردووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە لە 20 ی تشرینی یەکەمی 2023، فەرمانبەرانی ناپێویست و خێزانەکانیان لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا و کۆنسووڵخانەکەی لە هەولێر بە هۆی زیاتربوونی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە گەڕێندراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پاش ئەوەش هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی فەرمانبەران یان ئاسایشی نوێنەرایەتییەکاندا نەکراوە.
تێبينيێك بنێرە: