شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی کەرکوکی کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق کەرکوک


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازیی عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی سەردانی کەرکوکیان کرد.
شاندە سەربازییەکەی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپا سەردانی کەرکوکی کردووە.
ئامانج لە سەردانەکەش تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی کەرکوک و جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکان لە بەشە جیاجیاکانی ئەم شارە ڕاگەێندراوە.
هەر یەک لە جێگری فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان، فەرماندەی هێزی وشکانی و جێگری دەزگای هەواڵگری سەربازیی عێراق لەم سەردانەدا گەیشتوونەتە کەرکوک.