بافڵ تاڵەبانی: یاساشکێنی قبووڵ ناکرێت

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی نیشتمانی کوردستان


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە دەسدرێژیکردنە سەر خەڵک و مافەکانیان هێڵی سوورە و یاساشکێنی قبووڵکراو نییە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی ڕایگەیاند کە یەکێتی لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان بەرپرسیارە و دەبێت سەرجەم ئۆرگانەکان لە خزمەت خەڵک و گەیاندنی داواکارییەکانی ئەواندابن.
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵک و ئارامیی کوردستان لە هەموو شتێک پیرۆزترە و دووپاتی دەکەینەوە کە هەر لێپرسراوێک لە هەر بەرپرسیاریەتییەکی حیزبی و حکومی و ئەمنیدا ئەگەر ناونیشانەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکار بێنێت، لێپێچینەوەی توندی لە گەڵ دەکرێت و ڕادەستی یاسا دەکرێت.