پەرلەمانی عێراق یاسایەکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی پەسەند دەکات

(0) / / ئاسیا / داعش پەرلەمانی عێراق عێراق


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕەشنووسی یاسایەک سەبارەت بە قەدەغەکردنی قاچاخی مرۆڤ ئامادە کراوە و بڕیارە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.
شەریف سولەیمان بە ئاماژە بە دیارنەبوونی چارەنووسی 2800 ئێزدی لە 9 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا وتی کە پەرلەمان کار لە سەر پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای ڕێگری قەدەغەکردنی قاچاخی مرۆڤ دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەم یاسایە بە زۆرینە بۆ ئێزدییەکان بە تایبەت ژنان و منداڵانە کە لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە زیانیان پێگەیشتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە پرۆسەی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووەکانی ئێزی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدرێت.