دوو تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیر کران

(0) / / ئاسیا / عێراق کەرکوک


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو تیرۆریستیان لە کەرکوک دەستگیر کرد.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو تیرۆریستیان لە ناوچەکانی حەویجە و ڕیاز لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر کردووە.
ئەو دوو تیرۆریستە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ڕادەستی یاسا کراون.