دادگای فیدراڵیی عێراق ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی کەمکردەوە
(0) /
بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە.
لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی دادگای فیدراڵیی عێراق، جاسم محەممەد عەبود سەرۆکی دادگا، یاسای هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە و هەڵبژاردنی بە سەر چوار بازنەدا دابەش کرد.
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق ناوهێنانی 11 کورسیی بۆ پێکهاتەکان بە نایاسایی ناو برد و ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە شوێنی کۆمیسیۆنی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن دەکات و لێرە بە دواش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 100 کورسی پێک دێت.
تێبينيێك بنێرە: