باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستەمی بەرگریی خستەکار

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا بەغدا هەولێر


Feb 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بۆ پێنجەم جار سیستەمی بەرگری ئاسمانی سیرامی خستەکار و ئەو سیستەمە سنوری باڵیۆزخانەکە لە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەپارێزێت.
ئەمڕۆ هەینی 23 ی شوباتی 2024 سیستەمی بەرگری ئاسمانی سیرامی لە بەغدا خستەکار.
کۆنسووڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر ئەو سیستەمەی هەیە و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان کەڵکی لێوەردەگرێت.
چالاککردنی سیستەمە بەرگرییەکەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی ناوچەکانی جادریە و قادسیە و کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی ساڵحییە.