پارتی: نابێت یەکێتی و گۆڕان وەک ئۆپۆزسیۆن هەڵسووکەوت بکەن
(0) /
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی سەرجە لایەنەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە سەر بنەمای کاری هاوبەش و ڕێکەوتن بووە و ناکرێت یەکێتی و گۆڕانیش وەک ئۆپۆزسیۆن هەڵسووکەوت بکەن.
زانا مەلا خالید وتی کە هەندێک لایەن پێیەکیان لە حکومەت و ئەوپێی دیکەیان لە ئۆپۆزسیۆنیدایە و ئێمە هیچ لایەنێکمان بە زۆر لە حکومەتدا نەهێشتووەتەوە.
ناوبراو وتی کە تا یاسای بودجەی عێراق نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە خۆگونجاندن لە گەڵ دۆخی دارایی هەرێم بەردەوام دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: