عێراق و سعوودیە پەرە بە هاوکارییە ئەمنییەکان دەدەن

(0) / / ئاسیا / عێراق سعوودیە


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیرانی ناوخۆی عێراق و سعوودیە لە کۆبوونەوەیەکدا زیاترکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق و عەبدولعەزیز بن سعوود بن نایف وەزیری ناوخۆی سعوودیە لە شاری ڕیاز کۆبوونەوە.
ئاژانسی فەرمی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەر دوو وەزارەت و هەر دوو وڵات بە گشتی.
هەروەها لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە چل و یەکەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە لە وڵاتی تونس بەڕێوە بچێت، وتووێژ کراوە.