میری قەتەر لە سەر دۆخی غەززە سەردانی فەرەنسا دەکات

(0) / / ئاسیا / شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر پاریس غەززە


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
میری قەتەر بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و پێویستی ئەم ناوچەیە بە ئاگربەستی بەپەلە، سەردانی فەرەنسا دەکات.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەم هەفتەیە سەردانی پاریس دەکات و لە سەر دۆخی غەززە لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
قەتەر ڕۆڵێکی گرنگی لە دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە دەبێت کە بە میوانداری پاریس بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسێکی فەرەنسی ڕایگەیاندووە کە قەتەر هەوڵی ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل دەدات.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکانی پاریس لە سەر دوو تەوەری گەیشتنە بە ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییەکانە بۆ دانیشتووانی غەززە.