ناوی چوار بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دیاری‌کرا
(0) /
به چوار نووسراوی جیاواز و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چوار به‌رپرسی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دیاریكرد.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا و به دیاریكراوی له 1ی شوباتدا به چوار نوسراو چوار به‌رپرسی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دیاریكردووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك به‌رپرس له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دانراون، بریتین له:
ئاوات مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌ش وه‌كو لێپرسراوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) و هاوكات وه‌كو لێپرسراوی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
مو‌سا ره‌ئوف كاكه حه‌مه وه‌كو راوێژكاری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له نووسینگه‌ی (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا).
سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م وه‌كو به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
سوبحی محه‌مه‌د ره‌شید "حاكم سوبحی" وه‌كو به‌رپرسی به‌شی یاسا له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
دوای پێنج مانگ له كۆنگره، هێشتا ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ته‌نیا سه‌رۆكی هه‌یه كه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و ئه‌ندامه‌كانی دانه‌نراون و ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌كتیڤ نه‌كراوه.
بڕیاره به‌مزوانه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه دیاری بكات.
تێبينيێك بنێرە: