حزبی شیوعی: بەرپرسیارێتی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە

(0) / / كوردستان / کاوە مەحمود عێراق به‌غدا


Feb 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
حزبی شیوعی کوردستان داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە لە بەرامبەر ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
لە سەروتاری هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان وەک زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، کاوە مەحمود سکرتێری ئەو حزبە هەڵوێستی خۆیی لە سەر بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق دەربڕیوە.
له‌ به‌شێكی نووسینەکەدا هاتووه‌: له‌و ده‌مه‌ی هه‌لی گرنگ له‌ده‌ست لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هه‌بوو له‌چوارچێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا، گفتوگۆی نیشتمانی بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له‌ پێشه‌وه‌ی كاره‌كانیان دابێت‌ و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجامبدرێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كارا بكرێت و به‌یه‌كگرتووی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و بیركردنه‌وه‌ له‌یه‌كتر شكاندن به‌رده‌وامبوو.
ڕاشیگەیاندووە کە سه‌ره‌ڕای ئه‌م تابلۆ سیاسیه‌ ئاڵۆزه‌ گرنگه‌، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد دابین بكرێت و دامه‌زراوه‌ په‌ككراوه‌كان بونیاد بنرێته‌وه‌.
لە درێژەی نووسینەکەی کاوە مەحمود دا هاتووە کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی مرونه‌ته‌وه‌ هه‌وڵی دابینكردنی بودجه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان بدات و به‌رپرسیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.