هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چارەنووسێکی نادیار
(0) /
هێشتا دیار نییە کە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت یان نە و لە پاش دەرکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دۆخەکە لە ناوخۆی کوردستان زۆر ئاڵۆز بووە.
لە ڕۆژانی داهاتوو سەرۆکی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دەستنیشاندەکات، بەڵام ڕوون نییە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت یاخود نا.
پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق گومانی هەیە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کودەتایەک بێت لە دژی پێگەی ئەوان وەک حیزبی یەکەمی هەرێم.
بە پێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پارتی پێیان وایە پلانێکی گەورە لە دژی هەرێم و بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەپرسانی پارتی کەمبوونەوەی کورسییەکانی حیزبەکەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە بەشێک لەو پلانە دەزانن و پێیان وایە ڕەنگە لە هەرێمی کوردستانیش تووشی هەمان چارەنوس ببنەوە.
تا ئێستا بە ڕوونی دیار نییە کە ئەگەر سەرۆکی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان بکات ئەوا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. ئەمەش بەشێکی پەیوەندی بە تەواو بوونی ماوەی یاسای ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە.
تێبينيێك بنێرە: