لەتیف ڕەشید: تەنیا عێراق بریار لە سەر چارەنووسی هێزە بیانییەکان دەدات

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید داعش عێراق


Feb 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە تاکە بڕیاردەری دیاریکردنی چارەنووسی هێزە بیانییەکانە.
لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ئەلحەدەس ڕایگەیاند کە عێراق بە چەندین دەیە تووشی قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکی و شەڕ و پێکدادان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و کێشە لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بووە بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە.
ناوبراو وتی کە عێراقی ئەمڕۆ خاوەن ئاسایش و سەقامگیرییە و هەوڵی سەرجەم دامەزراوەکان بە تایبەت سەرۆکایەتی کۆمار، پەرلەمان و حکومەت، پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدانی ژێرخانەکانە.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بە پێی ڕێکەوتنی هاوبەشە و هەر خشتەیەکی کاتی بۆ مانەوە یان پاشەکشەیان بەندە بە بڕیاری حکومەتی عێراقەوە بە هاوئاهەنگی هێزە سیاسییەکان و پەرلەمان و دوا جار بڕیارە کۆتاییەکە لای حکومەتی بەغدا دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە ساڵانی شەڕی داعش بوو و ئێستا ئەو مەترسییە نەماوە.