لە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و پلاسخارت چی گوزەرا؟
(0) /
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبویه‌وه و پێكه‌وه باسی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 29ی شوبات له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانكارییهكانیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان خسته به‌رباس.
له‌ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی سیاسی كرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان كرده‌وه له‌ڕێی گفتوگۆوه و پشتبه‌ست به‌ده‌ستوری عێڕاق.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆڵی یونامی به‌رز نرخاند، به تایبه‌ت له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ستیاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له هه‌مان كاتدا رایگه‌یاند: "یونامی شایه‌تێكی باوه‌رپێكراوه بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی له عێراق و كوردستان روو ده‌ده‌ن، و له‌هه‌مانكاتدا پێگه نێودهوڵهتیهكهیان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بێده‌نگه‌كان بگه‌یه‌نن به جیهان".
تێبينيێك بنێرە: