فوئاد حوسێن: دانوستانی تایبەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامە

(0) / / ئاسیا / ڕووسیا ئۆکراینا تورکیا فوئاد حوسێن عێراق


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی تایبەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە بەردەوامە و واشنتن بە هۆی ئاگادارنەکردنەوەی بەغدا لە هێرشەکانی لە ناو خاکی عێراق داوای لێبوردنی کردووە.
فوئاد حوسێن بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، وێڕای بەردەوامبوونی دانوستانەکان، چاوەڕوانی لێژنە دووقۆڵییەکەی نێوان هەر دوو وڵات دەکرێت.
ناوبراو کە بەشداریی لە کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتالیای تورکیا کردووە، ڕایگەیاند کە واشنتن بە هۆی ئاگادارنەکردنەوەی بەغدا لە هێرشەکەی 2 ی شوباتی 2024 داوای لێبوردنی کردووە.
فوئاد حوسێن لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە عێراق ئامادەیە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نێوەندگێڕی بکات.