ئاری هەرسین: پارتی بەرەو 100 کورسی پەرلەمانی دەڕوات

(0) / / كوردستان / ئاری هەرسین هەرێمی کوردستان


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی بەرەو 100 کورسی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنی خولەی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەنگاو دەنێت.
ئاری هەرسین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی ڕایگەیاند کە بەرەو 100 کورسی دەچین و ئەمەش لە ورەبەرزییەوە سەرچاو دەگرێت، بۆ نموونە کاتێک کەسێک دەچێتە تاقیکردنەوەیەکەوە، ئەگەر بۆ نمرەی 60 بچێت بە 45 دەنیشێتەوە، بەڵام ئەگەر بۆ 100 بچێت بە 80 ەوە دێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەیە کە پارتی بە هۆی نەمانی 11 کورسی کۆتاکان و دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بە سەر 4 بازنەدا تووشی کەمبوونەوەی ژمارەی دەنگەکانی دەبێت.