هیچ لایەنێک پشتیوانی بایکۆتەکەی پارتیی نەکرد

(0) / / ڕاپۆرت / ڕاپۆرت نێچیرڤان بارزانی هەرێمی کوردستان


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند و وایدەزانی کە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی دەکەن بەڵام وا نەبوو.
لە پاش دەرکردنی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی وەک لایەنی سەرەکی و نەیار و ڕکابەری پارتی، هەڵوێستی خۆیی ڕاگەیاند و جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراویدا کردەوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی، بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش جەختیان لە سەر گرنگی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی لە وادەی دیاریکراودا کردووەتەوە.
پارتی لە کاتێکدا بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی دەرکردووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و جێگرەی ئەو حیزبە لەم ماوەیەدا 10 ی مانگی 6 ی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.
ئەمەش پێمان دەڵێت کە بڕیارەکەی پارتی بە ڕەزامەندی و ڕاوێژی نێچیرڤان بارزانی نەبووە و باڵەکەی مەسرور بارزانی بڕیاردەری بایکۆت بووە.
لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیان بۆ پارتی دووپات کردووەتەوە کە بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی نابێت جارێکی دیکە خەڵکی کوردستان هاوشێوەی ڕیفراندۆم و ساڵی 2017 ڕوبەڕوی قەیران و نەهامەتی بکرێنەوە.