ئاماری زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی پارێزگایی دهۆک بڵاوکرایەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە لافاو کوردستان قەیران ژوری ئۆپراسیۆن


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ژوری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات ڕایدەگەیەنێت: بەهۆیی لافاو سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندەها کەسی دیکەش ڕزگارکراون و براونەتە هۆتێلەکان.

ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری رابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە.

 لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس رزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران، بەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووە.

بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: لە کاتژمێر 9ی بەیانی دوێنێ سێشەممەوە تاوەکو 9ی شەو، لە شاری دهۆک 133 ملیمەتر بارانباریوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی دووشەممە 18ی 3ی 2024ەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەردەوامە و بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک کراوە بە پشووی فەرمی.